English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
2022-06-25 [02:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر  


 

بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو چوار هەزار و 189 كەسەی دوو مووچەیان هەبووە، مووچەی دوو ساڵی رابردوویان لێوەردەگیرێتەوە .

 

 د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە میدیاکانی راگەیاند: "بەپێی یاسای چاكسازی، چوار هەزار و 189 كەس دەستنیشان كراون، كە دوو مووچەیان هەیە، مووچەیەكیان دەبڕێت، هەركەسێك لەوانە لە 1ی 7ی 2020 تاوەكوو ئەوكاتەی مووچەكەی راگیراوە، بەپێی یاسای چاكسازی، دەبێت مووچەكانی بگەڕێنێتەوە". سەبارەت بەو میكانیزمەی، كە مووچەی زیادە وەرگیراوەكانی پێوەردەگیرێتەوە.

 

 ئەو بەرپرسەی حكوومەت گوتی: " لەبەرئەوەی ئەو كەسانە لە دوو شوێن مووچەیان هەبووە، لە یەكیان فەسڵ كراون و مووچەكەی دیكەیان بەردەوامە، بۆیە مانگانە یەك لەسەر پێنجی مووچەكەیان لە مووچەی بەردەوامیان دەگێردرێتەوە، تاوەكوو ئەو بڕە مووچەی وەریگرتووە بەتەواوی پاكتاو دەكرێت و تەواو دەبێت". جەختی كردەوە، بۆ چارەسەری ئەو بایەتە، رێنوێنی لەلایەن وەزارەتی دارایی دەركراوە و جێبەجێ دەكرێت

 

 عەبدولحەكیم خەسرەو ئاماژەی بەوەش دا: "لەم قۆناغەدا ئەوەی لە سیستەم هەبووە ئەو چوار هەزار و 189 كەسە دوو مووچەیان هەبووە و دەستنیشان كراون، لە پڕۆسەكانی داهاتووی بایۆمەتری، لەوانەیە كەسی دیكەیش هەبێت دوو مووچەی هەبێت، بەڵام ئەوەی تۆمار كراوە هەر ئەو ژمارەیە، كە مووچەكانیان راگیراوە و بڕدراوە، ئەوەش دوای پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی یاسایی لە وەزارەتی دارایی و خانەنشین و ئاستی وەزارەتەكان، لیژنەكان كاری خۆیان تەواو كردووە

 

 لەبارەی گومانی هەندێك كەس لە بڕینی مووچەی ئەو كەسانە، بەرپرسەكەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، گوتی: "دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی بەدواداچوونیان کردووە و هەمووی بە ناو و لیست و فەرمان بڕدراوە"

 بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیدا، لیستی ناوی چوار هەزار و 189 کەس دەستنیشان کراوە، کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە و مووچەکانیان ڕاگیراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە خانەنشینیدا دوو مووچەیی ژمارەیان 1973 کەسە، زیاتر لە 515 ملیۆن دیناری کۆی مووچەی نایاساییان بڕدراوە. هەروەها فەرمانبەر و خانەنشینی دوومووچەیی، کە ژمارەیان 1849 کەسە و نزیکەی 587 ملیۆن دینار پارەیان بڕدراوە. هەر بەپێی ڕاپۆرتی چاکسازی، فەرمانبەری دوومووچەیی، کە ژمارەیان 367 کەسە و سەرووی 150 ملیۆن دیناری ئەوانیش بڕدراوە. ئەوەش دووپات کراوەتەوە، کە کۆی گشتیی پارەی دوومووچەیی نایاسایی یەک ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار و 591 دینارە و پارەکە بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad