ZNA-هەولێر لەسەر داهاتی ١٥٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە گوژمەی زیاتر لە (٦٦٦) ملیۆن دینار شەقامەناوخۆییەکانی گوندی نازماوە دروست دەکرێن کە قۆناغی یەکەم لە ٩ شەقام پێکدێت و قۆناغی دووەم ١٩ شەقامن.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە، کە بریتیە لە ٩ شەقام کارەکانی (کیربستۆن و کۆنکرێتکردن)ی شەقامەکان کۆتایی هات، لە ئێستادا کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بەردەوامە کە پێکدێت لە ١٩ کۆڵان کە بڕگەکانی (بڕین و ڕاخستنی چینێک چەرموود، دانانی کیرسبتۆن، کۆنکرێتکردنی شەقامەکان و هەروەها شۆڵدەر پڕکردنەوە و کۆنکرێت کردن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەماوەی ڕابردوو کاری دروستکردنی چەندین شەقام، قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی ئەنجامداوە، لە ئێستادا دەرخستەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەکراون لەکاتی وەرگرتنی ڕەزامەندی جێبەجێ دەکرێن.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |