English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشیار زێباری: مووشه‌كبارانكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان فشارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
2022-06-25 [06:37 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، مووشه‌كبارانكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، فشارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌ژنۆ.

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، مووشه‌كبارانكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، ناحییه‌ی خه‌بات و كۆمه‌ڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هێزه‌ میلیشیاكانی به‌غدا جیاوازی له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.

هۆشیار زێباری له‌ تویته‌ر راشیگه‌یاند، ئامانج له‌ مووشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌یه‌ چۆكدابده‌ین.

ماوه‌یه‌كه‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر به‌ مووشه‌ك ده‌كرێنه‌ ئامانج، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كانی داوا ده‌كات به‌غدا رێگری له‌و هێرشانه‌ بكات.

Open photo





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad