English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نێچیرڤان بارزانی: پتەوکردنی شەفافییەت لە کەرتی نەوت و گازدا، ئەرکی لەپێشینەمانە
2016-12-01 [04:43 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٣٠-١١-٢٠١٦ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "ئەرنست ئەند یۆنگ"ی بەریتانی بۆ وردبینی لە بواری نەوت و گازدا واژۆ کرد کە کۆمپانیاییەکی خزمەتگوزاریی پرۆفیشناڵی فرە ناسنامەیە.

 

لە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەدا کە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچوو، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیڤێکدا واژۆکردنی گرێبەستەکەی بە ھەنگاوێکی دیکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری پەیڕەو‌کردنی زیاتری شەفافییەت لە داھات و خەرجیی کەرتی نەوت و گازدا وەسف کرد.

 

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو گرێبەستە ‌شەفافیەت و وردبینیی سەربەخۆ لە کەرتی نەوت و گاز پتەوتر دەکات، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە شەفافییەت  لەو کەرتە،‌ لە کارە ھەرە  لەپێشینەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
كۆلومبیا... نمایشێكی سه‌ربازی سه‌رنجڕاكێشی كچان
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad