English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنگرەی 2019ی هەنگەوانانی عەرەب لە هەولێر دەبەسترێت
2017-01-08 [03:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا باس له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر كرا.

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو له‌گه‌ڵ عارف شێروانی سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كۆبووه‌وه‌، لە دیدارەكەدا ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باس لە بەستنی كۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب كرا كە لە ساڵی 2019 لە هەولێر دەبەستێت.

هاوكات ئاماژە بە بۆردی توێژینەوە لە بواری هەنگ كراو ئەو گرێبەستەی كە وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیای مەشریق واژۆی كرد تایبەت بە دابینكردنی قڕكەر بۆ نەخۆشییەكانی هەنگ.

جه‌خت لە رۆڵی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان كرایەوە كه‌ لە كاتی دابەشكردنی ئەو قڕكەرە بەسەر هەنگەوانانی پارێزگاكان.

 لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە كارگەی دروستكردنی خۆراكی هەنگ لە كوردستان كرا و جەختكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی وەزارەت بۆ ئەو كارگەیە و ئاماژەش بەوە كرا كە ئەگەر دوای تاوتوێكردنی كوالیتی بەرهەمەكەی باش بوو و نرخەكەیشی گونجاو و بەپێی پێوەری زانستی بوو، ئەو كاتە چی دیكە خۆراكی هەنگ لە دەرەوە هاوردە نەكرێت و پشت بە بەرهەمی كارگەكە ببەسترێت.   





ئەم هەواڵە 7396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad