English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات 
2017-01-08 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

رۆژی شەممە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بارەگای خۆیدا بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و گشت ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند راسپاردێکی گرنگی راگەیاند.

١- خەڵات کردنی ھەردوو ناوبژیوان (لادی غازی، زانا عەبدوڵڵا) دوای ئەوەی توانیان لە تاقیکردنەوەی ڤیدیۆ تێست پلەی یەکەم بە دەستبھێنن لەسەر ئاستی ناوبژیوانانی کوردستان.


٢- دوای ئەوەی یانەی شێروانە نارەزایی لەسەر یانەی ئارارات تۆمارکرد، بەھۆی یاری پێکردنی یاریزان ژمارە (٢٤) جەمال حەمید بەھۆی وەرنەگرتنی دەستبەرداری فەرمی لە یانەی پێشووی، کە پارسال یاری بۆ کردووە، بەمەبەستی لێکۆلێنەوە لەسەر ئەم بابەتە، داوا لە یانەی ئارارات دەکەین رۆژی شەممە (١٤-١-٢٠١٧) کاتژمێر ١١ی بەیانی نوێنەریان لە بارەگای یەکێتیەکەمان ئامادە بێت.


٣- بریاردرا بە غەرامەکردنی یانەی ھەندرێن بە بری (٢٥٠.٠٠٠) دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار بەھۆی ئامادەنەبوونی پیاوانی پۆلیس لە کاتی خۆیدا.
 





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad