English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گیراوه‌یه‌ک لە ژەمی بەیانیاندا چەوری ورگ ناھێڵێت
2017-01-09 [11:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر



شارەزایەکی خۆراک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای شێوازی دروستکردنی خواردنێک بۆ ژەمی بەیانیان دەخاتەڕو کە پێکھاتووە لە ڤیتامینەکان و کانزاکان و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چەوری زیادەی ورگ.

ھەندێک کەس ژەمی بەیانیان ناخۆن بۆ ئەوەی کێشی لەشیان کەمببێتەوە بەڵام ئەم بیرۆکەیە ھەڵەیە چونکە نەخواردنی ژەمی بەیانیان کەسەکە دوچاری ھەندێک کێشەی تەندروستی، وەک دابەزینی پەستانی خوێن و نەخۆشی کەم خوێنی، دەکاتەوە.

خواردنی ئەم گیراوەی، کە لە خوارەوە باسکراوە، لە ژەمی بەیانیاندا، چەوری زیادەی ورگ کەمدەکاتەوە و ڕزگارت دەکات لەو کێشانەی کە بەھۆی نەخواردنی ژەمی بەیانیان لەوانەیە توشی ببیت.

پێکھاتەکانی گیراوەکە:

 پێنج تا حەوت دانە ھەڵوژە 

یەک کوپ ماستی کەم چەور

تۆو کەتان

دوو کەوچک شۆفان

یەک کەوچک تۆزی کاکاو


چۆنییەتی ئامادەکردنی:

باشترە لە ئێوارەوە دەست بکەیت بە ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە بۆ ئەوەی تا ژەمی بەیانی بەباشی دروست بێت.

سەرەتا، ھەڵوژەکان بخەرە ناو ئاوێکی کوڵاوەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک با لەناو ئاوەکەدا بمێنێتەوە. ئینجا، تۆزی کاکاوەکە و شۆفانەکە و تۆو کەتانەکە بخەرە ناو دەفرێکی ترەوە. پاشان، ماستەکە بکەرە ناو دەفرەکەوە و بەباشی پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری بکە. دواتر، ھەڵوژەکان بخەرە ناو حەساڕەیەکەوە و ئینجا بۆ پێکھاتەکەی زیاد بکە.

ئەنجامەکەی:

ھەریەکێک لە پێکھاتەکانی ئەو گیراوەیە سودی تەندروستی بۆ لەش ھەیە. ئەم ژەمە خۆراکییە تەندروستە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چەوری زیادەی ورگ.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad