English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
زیانەکانی خواردنەوەی نیسکافە بۆ تەندروستی
2017-01-09 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر



بەشێکی زۆر لە خەڵک  رۆژانە یان کەم کەم کوپێک نیسکافە دەخۆن بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، بێگومان بەکەمی ڕەنگە ھێندە زیانی نەبێت بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی زۆر بیخۆیتەوە و زۆر ئارەزووی بکەیت ئەوا بێگومان مەترسی و زیانی تەندروستی دەبێت.

ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی نیسکافەوە تووش دەبێت چین؟

١-بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، بەھۆی ئەوەی نیسکافە ماددەیەکی تێدایە کار لە کۆلیسترۆڵی خوێن دەکات، ھەر بۆیە زیان بەھەندێک دەگەیەنێت بەتایبەتی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە.

٢-نیسکافە برێکی باش پێکھاتەی کیمیای تێدا بەکاردێت، کە سەرچاوەیە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، ھەر بەپێی توێژینەوە پزیشکیەکانی "چارەسەر و دەرمانی ئەمەریکا" سەرچاوەیە بۆ زیان گەیاندن بە مێشک .

٣-بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ٢٠٠٩ کە لەزانکۆی "دورھام" ئەنجامدرا، ئەو کەسانەی زیاتر لە ٧ کوپ نیسکافە دەخۆنەوە، زیاتر تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن کە پەیوەندی بە ورێنەوە و دڵەراوکێ ھەیە، چونکە رێژەی "کۆرتیزۆن" زۆرە لە نیسکافەدا.

٤-نیسکافە سەرچاوەیە بۆ زوو پیربوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی، جگە لەوە زوو تووشی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێت.

٥-خواردنی نیسکافە کاری ھەرسکردن خاو دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێتەوە، ھۆکارە بۆ ھەڵئاوسان و نەخۆشیەکانی قورحەی گەدە و زیان گەیاندن بە ریخۆڵە، نیسکافە زۆر مەترسیدارە بۆ تووشبووانی نەخۆشی کۆلۆن و ھەوکردنی گەدە.

٦-خواردنەوەی نیسکافە رێگری دەکات لە مژینی ماددە سودبەخش و کانزاییەکان بۆ لەش، یان کارەکە گران دەکات بەتایبەتی ھەڵمژینی کالسیۆم و مەگنسیۆم کە باشترین سەرچاوەن بۆ لەش.


٧-ھۆکارێکە بۆ مژینی ئاسنی خوێن و کەمکردنی ڕێژەی ئاسنی خوێن، لەلایەکی دیکەوە خەو تێکدەدات و ڕەنگە خەو لێ نەکەوێت یان خەو لێ بکەوێت بەڵام باش نەچیتە قوڵای خەوەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad