English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چەند ڕێگەیەکی سروشتی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی مێشک
2017-01-09 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


پزیشکێکی مێشک ئاماژە بە چەند گیراوەیەک دەکات کە مێشک چالاک دەکەن و توانەکانی زیاتر دەکەن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات وەرگرتنی بڕێکی تەواو لە ڤیتامینەکان و کانزاکان لە ژەمەکانی ڕۆژدا وا دەکەن ئەندامەکانی لەش بەباشی کاربکەن.

چەوریە تەندروستەکان یارمەتی گەشەی مێشک دەدەن و وزە بە لەش دەبەخشن. ھەروەھا، ئەو خۆراکانەی کە پێکھاتەی دژە ئۆکسانیان تیادایە پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکەن و پڕۆتین بەشی گەیاندن لە مێشکدا بەھێز دەکات. 

یەکەم گیراوە کە مێشک بەھێز و چالاک دەکات بریتیە لە تێکەڵەی یەک کوپ شیر و مۆزێک و کەمێک پڕۆتینی ئامادەکراو و دوو کەوچک ئاوی گوێزھیندی. ھەموو ئەو پێکھاتانە بکەرە ناو حەساڕەیەکەوە تا دەبێتە گیراوە. ئەم تێکەڵەیە مێشک چالاک دەکاتەوە و دەتپارێزێت لە شت لەبیرچوونەوە.


یەکێکی ترە لە گیراوە بەسوودەکان بۆ مێشک بریتیە لە تێکەڵەیەک کە پێکھاتووە لە چەند شلکێک، مۆزێک، ھەندێک پارچە ئەنەناس و کەمێک پڕۆتینی ئامادەکراو.ئەم پێکھاتانە بکەرە ناو حەساڕەیەکەوە و بەباشی پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتریان بکە. ئەم گیراوەیە ڕێگریدەکات لە دروستبوونی ھەوکردن لە مێشکدا.


یەکێکی تر لە گیراوە بەسوودەکان بۆ مێشک کە بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسانی تیادایە و یارمەتی بەھێزکردنی مێشک دەدات. بۆ ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە پێویستیت بە یەک کوپ شەربەتی ھەنار و نیو کوپ شەربەتی شلک و دوو کەوچک ھەنگوین و نیو کوپ ماستە. ھەموو ئەو پێکھاتانە بکەرە ناو حەساڕەیەکەوە و بەباشی تێکەڵی یاکتریان بکە و پاشان بەکاری بھێنە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad