English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەیلی تایمز: بەر لە دەستبەکاربوونی، چێشتخانەیەک بە ناوی ترامپ لە کوردستان کراوەتەوە
2017-01-09 [03:36 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەر لە دەستبەکاربوونی لەم مانگەدا وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پارێزگای دھۆک چێشتخانەیەک بەناوی ترامپەوە کراوەتەوە.

 

بە پێی ھەواڵێکی دەیلی تایمز، خاوەنی چێشتخانەکە، "نایدار زاوێتەیی" وتوویەتی، جگە لەوەی ئەو ناوەی بۆ قازانجی بازرگانی بەکار ھێناوە،‌ ئەو ترامپی خۆشدەوێت و سەرسامە بە سووربوونی ئەو سەرۆکە لەسەر بڕیاردان.

 

ھەروەھا نایدار وتوویەتی: "من لەو کاتەوە حەزم کرد ناوی ترامپ بۆ چێشتخانەکەم ھەڵبژێرم، کە کاندید بوو لە ھەڵبژاردنەکان ستایشی ئازایەتیی پێشمەرگەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ پشتیوانیی پێشمەرگە دەکات، بۆیە وتم ئەوە ئەو سەرۆکەیە کە داعش لە ناودەبات و توند و خاوەن بڕیارە."

 

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە ئۆباما ماوەی ھەشت ساڵە سەرۆکە تا ئێستا چێشتخانەی بە ناوەوە نەکراوە، بەڵام ترامپ بەر لەوەی دەستبەکاربێت چێشتخانەیەکی ماسیی لە دھۆک بە ناوەوە کراوە، کە خواردنێکی پەسەندکرا و میللییە لە کوردستان.





ئەم هەواڵە 4024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad