English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لیژنەی ھەماھەنگیی رێکەوتننامەی واژۆکراوی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و خوێندنی باڵا کۆبۆوە
2017-01-11 [08:04 AM]

ZNA- هەولێر


 

"عەبدولستار مەجید" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کرد تایبەت بە پیادەکردنی ئەو رێکەوتننامە ھاوبەشەی ھەردوو وەزارەت لە ساڵی ٢٠١٦ واژۆیان کرد.

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نزیکەوە گوێی لە بۆچوون و ھەنگاوەکانی لیژنەکە گرت بە ئاراستەی جێبەجێکردنی بڕگە و ناوەڕۆکی رێکەوتننامەکە، بە تایبەتیش سیاسەتی وەزارەت کە لەگەڵ ناوەندە زانستییەکان و سەرچاوەکانی زانیاریی زانستی پەیڕەوی دەکات بۆ ئەوەی سێکتەری کشتوکاڵ ببێتە ئەولەویەت لە قۆناغی پەرەپێدان و بەھێزکردنی بنەماکانی ئابووری.

 

ھاوکات ئەو بڕگەیەی کە پەیوەستە بە تەرخانکردنی کورسیی خوێندن بۆ ماستەر و دکتۆرا لە پسپۆڕییە جیاجیاکانی کشتوکاڵ بۆ کارمەندانی وەزارەت، وێڕای ئەو خاڵە گرنگ و سەرەکییەی کە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و ئاوێتەکردن و سوودوەرگرتن لە تواناکانی پسپۆڕانی خوێندنی باڵا بۆ سەنتەرەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر بەھێزکردنی تواناو ئەدای ئەو سەنتەرانە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لیژنەی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی تایبەت بە پیادەکردنی رێکەوتننامە ھاوبەشەکەی نێوان ھەردوولا لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت تاکو بتوانرێت ئامانجەکانی ئەو رێکەوتننامەیە بپێکرێت بۆ بووژانەوەی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ کە بنەمای سەرکیی ئابووریی ھەرێمی کوردستانە.





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad