English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خانەنشینان
2017-01-12 [09:11 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە خانەنشینان دەكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی (بایۆمه‌تری) تایبه‌ت به‌ مووچه‌كانیان.

لە راگەیێندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری خانه‌نشینانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ولێر/1 و هه‌ولێر/2 دەكاتەوە، ئەوانەی لەنێو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری-ن، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی "بایۆمه‌تری" تایبه‌ت به‌ مووچه‌كانیان.

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، پێویستە لە 15-1-2017ـەوە تاوەكو 15-2-2017 سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن و هاوكات "پێویسته‌ ناسنامه‌ی باری شارستانیان (فسفۆڕی) بێت یان كارتی نشیتیمانیان هه‌بێت.





ئەم هەواڵە 7834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad