English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوفێرەکەی کیم کارداشیان ئازادکرا
2017-01-12 [10:32 AM]

هەولێر - ZNA


دوای ئەوەی چەند کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کیم کارداشیان دەستگیرکران، یەکێک لەوانەش شوفێرەکەی بووە، دوای چەند رۆژێک ئازادکرا.

 

مایکل مادار، شوفێری کارداشیان کە لە پاریس لەگەڵیدا بووە، پۆلیسی فەڕەنسا بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ئاگاداری ئەو تاوانە نەبووە و هیچ پەیوەندییەکی پێوە نییە.

 

بەم دواییە پۆلیسی فەڕەنسا ١٧ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە کیم کارداشیانی دەستگیرکرد.

 

لە کۆتایی پارساڵ، لە یەکێک لە هوتێلە بەناوبانگەکانی پاریس دزی لە کارداشیان کرا و بە بەهای ملیۆنان دۆلاری ئەمریکی، زێڕی و ئەڵماسی لێدزرا.





ئەم هەواڵە 4708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad