English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە شانەدەر پێشانگای ژمارەیەک خانمە شێوەکار بەڕێوەچوو
2017-01-12 [12:00 PM]

هەولێر - ZNA


لە گەلەری شانەدەر لە پارکی شانەدەر لە هەولێر، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ژمارەیەک خانمی شێوەکاری کورد کرایەوە.

 

پێشانگاکە بەناونیشانی "ساباتی رەنگەکان"ـە، تێیدا بەرهەمی شەش خانمە شێوەکار خرانە روو.

 

لەم چالاکییە هونەرییەدا، هێرۆ شێخە، نیگار مەحموود، شەوبۆ شەمسەدین، مینا حەسەن، دڵپاک سەعید و ئاڵا نەوزاد، ئەزموونی خۆیان لەرێگەی وێنە و رەنگەوە نمایشکرد.

 

پێشانگاکە دوێنێ چوارشەممە کرایەوە بڕیارە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت.

 

لەم چالاکییەدا، ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و رۆشنبیری ئامادەبوون و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر ئامادەبوو رێزی لە شێوەکارەکان نا.

                                                      





ئەم هەواڵە 4186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad