English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان توخمی ونبوو له‌ ناوكی زه‌وی ده‌دۆزنه‌وه‌
2017-01-13 [08:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایانی ژاپۆنی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا توانیان، توخمی سیلیكۆن له‌ ناوكی زه‌وی ئاشكرا بكه‌ن كه‌ ئه‌و توخمه‌ له‌گه‌ڵ ئاسن و نیكل پێكهاته‌ی ناوكی زه‌وی پێك ده‌هێنن.

ئه‌و زانایانه‌ رایانگه‌یاند، بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ به‌دوای ئه‌و توخمه‌ ونبووه‌دا ده‌گه‌ڕێن، پێشیان وایه‌ رێژه‌یه‌كی باش له‌ سیلیكۆن له‌ سه‌نته‌ری زه‌وی له‌گه‌ڵ ئاسن و نیكلدا هه‌یه‌.

له‌میانی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئه‌نجامیاندا، پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزیان به‌كارهێنا له‌گه‌ڵ فشارێكی له‌راده‌به‌ده‌ر وه‌ك ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌هه‌ناوی زه‌ویدا هه‌یه‌، زانایان وتیان، پێده‌چێت پێكهاته‌ی سیلیكۆن به‌شێك بێت له‌ پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی زه‌وی.

ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر دروستبوونی زه‌وی بزانرێت.

گه‌وره‌ توێژه‌ر، له‌ زانكۆی تۆكیۆ، ئیجی ئۆهاتانی، رایگه‌یاند، پێمان وایه‌ سیلیكۆن توخمی سه‌ره‌كی ناوكی زه‌ویه‌ و 5% ناوكی زه‌وی له‌ لایه‌نی كێشه‌وه‌ پێك ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ قالبی ئاسن و نیكل بتوێته‌وه‌.

ناوكی زه‌وی گۆییه‌كه‌ و تیره‌ی ده‌گاته‌ 1200 كیلۆمه‌تر.

وتیشی، زانایان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوكی زه‌وی له‌ قوڵایه‌كی زۆردایه‌، ته‌نها پشتیان له‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شه‌پۆڵی له‌رزین به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ناوكی زه‌وی بزانن.

روونی كرده‌وه‌، ئاسن 85%ی پێكهاته‌ی ناوكی زه‌وی ونیكل 10% پێكدێنێت، له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌شدا 5% ونه‌، توخمی ونبوو له‌و پێكهاته‌یه‌ نه‌زانراو بووه‌.

ئۆهاتانی و تیمه‌كه‌ی، چه‌ند قالبێك ئاسن و نیكلیان هێنا و به‌ ماده‌ی سیلیكۆن تێكه‌ڵیان كرد، پاشان فشارێكی زۆریان خسته‌ سه‌ر هه‌روه‌ها خستیانه‌ ژێر پله‌یه‌كی گه‌رمی نزیك له‌ پله‌ی گه‌رمی ناوكی زه‌وی.

بۆیان ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌و تێكه‌ڵه‌ی دروستبوو، له‌شێوه‌ی ئه‌و مادانه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌ناوی زه‌وی دێنه‌ ده‌ر.

ئۆهاتانی وتی، كاری زۆرتر پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بوونی سلیكۆن دڵنیا بین.

سه‌باره‌ت به‌م دۆزینه‌وه‌یه‌، له‌ زانكۆی كامبریج له‌ به‌ریتانیا، پرۆفیسۆر سایمۆن ریدفیرن، ده‌ڵێت، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ قورسه‌ و سه‌یره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌رێك نیشان ده‌دات، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ناوه‌وه‌ی زه‌وی و ناوكه‌كه‌ی له‌ كاتی دروستبوونی به‌ر له‌ چوار ملیار و نیو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، واته‌ ئه‌و كاته‌ی ناوكی زه‌وی له‌ به‌شه‌ ره‌قه‌كه‌ی زه‌وی جیابوویه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌م دواییه‌ به‌شێك له‌ توێژه‌ران پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ ئۆكسجین توخمێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ره‌كانی ناوكی زه‌وی پێك ده‌هێنن.

له‌ میانی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی جیۆلیۆجییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌ فرانسیسكۆ، ده‌ره‌نجانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆفیسۆر ئۆهاتی سه‌رپه‌رشتی كردوه‌، خرایه‌روو.

 

BBC





ئەم هەواڵە 90148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad