English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی مۆبایلێکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا 
2017-07-18 [08:15 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

رۆژانە ھەندێک رووداوی سەیر و ناخۆش بەھۆی مۆبایلەوە روودەدەن , بەڵام ھەندێک جار کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی چەند کەسێک .. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی (رووسیای ئەمڕۆ), لە وڵاتی ئۆزبەکستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا بەھۆی ئەوەی مۆبایلی ئافرەتێک کەوتووتە نێو مەزرا و سێ کەسەکەش ھەوڵیانداوە مۆبایلەکەی دەربھێنن .. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئافرەتێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێ دەکەوێتە ناو قۆڵتێک پەیوەندی بە دوو کەسی نزیکی خۆی دەکات بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بۆ دەربھێنن , بەڵام دوای ئەوەی دوو کەسەکە دەچنە ناو قۆڵتەکە بەھۆی بوونی گازی ژەھراوی لەھۆش خۆیان چوونە و دواتر گیانیان لەدەستداوە .. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , دوای ئەمە پزیشکێک ھەوڵدەدات یارمەتی ئەو دوو کەسە بدات , بەڵام ئەویش بەھۆی بوونی گازی ژەھراوی لەھۆش خۆی دەچێت و دواتریش لە رێگەی نەخۆشخانە لەنێو ئەمبۆلانس گیان لەدەستدەدات .. 
 





ئەم هەواڵە 6961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad