English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایفۆن 8 لەم بەروارە لەبازاڕ دەست دەکەوێت 
2017-08-29 [04:14 AM]

ZNA – ھەولێر 



 
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمە ئەلیکترۆنییەکان بەنیازە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسێک رێکبخات بۆ خستنە بازاڕی چەند بەرھەمێکی نوێ لەوانەش ئایفۆن ٨ .. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز , کۆمپانیا ئەپڵ بڕیاریداوە لە ١٢ ی مانگی داھاتوو (ئەیلول/ سێپتەمبەر) پێنج بەرھەمی نوێی خۆی نمایش بکات و بیخاتە بازاڕەکانەوە و یەکێکیش لەم بەرھەمانە ئایفۆن ٨ دەبێت .. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتووە , ئایفۆن ٨ ئامێرێکی زۆر ناوازە دەبێت و بەشی پێشەوەی بەتەواوەتی شاشە دەبێت و تا دەگاتە رووخەکانی , ئەمەش یەکەم جارە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێکی لەم شێوەیە بەرھەم دەھێنێت , جگە لەمەش چەندین تایبەتمەندی دیکە لەخۆ دەگرێت و نرخەکەشی نزیکە ١٠٠٠ دۆلار دەبێت ... 

ھەر لەم کۆنفرانسە کۆمپانیای ئەپڵ چوار بەرھەمی دیکە دەخاتە روو ئەوانیش بریتین لە دوو مۆبایلی ھاوشێوەی ئایفۆن ٧ و ئایفۆن ٧ پلەس , جگە لەمەش کاتژمێرێکی نوێ و ئامێرێکی ئەپڵ تی ڤی , بەڵام بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەبەراورد بەبەرھەمەکانی  پێشووی .. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 17407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad