English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرینگ دەردەکات 
2017-09-09 [07:40 AM]

ZNA – ھەولێر 



 

ئەمڕۆ شەممە ٩/٩/٢٠١٧ لە بارەگەی خۆی لە شاری ھەولێر, یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و گشت ئەندامەکانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیار و راسپاردەیەکی گرینگی راگەیاندز.. 

جێگەی باسە, کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاند و ھەریەک لە سەرۆکی لقی تۆپی پێی پارێزگاکانی (ھەولێر, سلێمانی, دھۆک و کەرکووک) بەشداربوون, کە پێک ھاتبوون لە:


١- تاریق عەبدولرەحمان ـ سەرۆکی لقی ھەولێر.
٢- د. سەردار حەمە عەلی و رزگار باییز وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی.
٣- نەوزاد قادر ـ سەرۆکی لقی کەرکووک.
٤- فەرزاد محەممەد عەلی ـ نوێنەری پارێزگای دھۆک.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا, ئەم بڕیارانەی خوارەوە بە واژووی سەرجەم ئەم ناوانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە درا.

١- خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ لە (١٢) یانە پێک دێت و شێوازی بەرێوە چوونی خولەکەیش بەمشێوەیە دەبێت.

* یانەکان بەسەر دوو گرووپ دابەش دەکرێن.
* یەک یانە بۆ خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دادەبەزێت, دوای ئەنجامدانی یاری یەکلاکەرەوە لە نێوان دواین یانەی گرووپی یەکەم و گرووپی دووەم, بە ئەنجامی یاری (چوون و ھاتن) یانەی دۆڕاو بۆ ریزی یانە پلەیەکەکان دادەبەزێت.
* لە ھەر گرووپێک دوو یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەوێت و یارییەکانیش بە شێوازی خول (چوون و ھاتن) ئەنجام دەدرێت.
٢- خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ لە (١٨) یانە پێک دێت, شێوازی خولەکەیش بەمشێوەیە دەبێت.
* سێ یانە بۆ ریزی یانە پلەنایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩ سەردەکەون.
* دوو یانە بۆ ریزی یانە پلەدووەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩ دادەبەزن.
* شێوازی بەرێوە چوونی خولەکە لە کاتی کۆبوونەوەی ھونەری لەگەلڕ نوێنەری یانەکان دیاری دەکرێت.
٣- داوا لە نوێنەری یانەکانی پلەنایابی کوردستان دەکەین, رۆژی شەممە ١٦/٩/٢٠١٧ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێش نیوەڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھونەری لە بارەگەی یەکێتییەکەمان ئامادەبن، پێویستە نوێنەری یانەکان (سەرۆک یان جێگری سەرۆک یان سکرتێر) ـی یانە بێت.
٤- داوا لە نوێنەری یانەکانی پلەیەکی کوردستان دەکەین, رۆژی شەممە ١٦/٩/٢٠١٧ لە کاتژمێر ١:٠٠ ـی نیوەڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھونەری لە بارەگەی یەکێتییەکەمان ئامادەبن، پێویستە نوێنەری یانەکان (سەرۆک یان جێگری سەرۆک یان سکرتێر) ـی یانە بێت.
٥ـ داوا لە سەرجەم ئەکادیمیا و قوتابخانە و فێرگەکانی تۆپی پێی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکەین, بە زووترین کات پەیوەندی بە لقی تۆپی پێی پارێزگاکانی (ھەولێر, سلێمانی, دھۆک و کەرکووک) بکەن, بە مەبەستی رێکخستن و ریزبەندی کردن و چۆنیەتی شێوازی ئەنجامدانی چالاکییەکان, تا لە داھاتوو خولەکانی پارێزگاکان و سەرتاسەری کوردستان بە زانستی و بە جوانترین شێوە ئەنجام بدرێت, بۆ ئەوەی ئاستیان و بەھرەیان پەرە پێبدەین, تەواوی کارەکانیان لە یەکێتی تۆپی پێی لقی پارێزگاکان گفتوگۆ و تاوتوێ بکرێت.
٦- بڕیاردرا ھەموو مانگێک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی لەگەڵ نوێنەری لقەکانی تۆپی پێی پارێزگاکان بکات, ئەمەیش بۆ پەرەپێدان و توندوتۆڵ کردنی پەیوەندییەکان و بەرژەوەندی تۆپی پێی کوردستان.
٧- بریاردرا بۆ سەرجەم لێژنەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان, یەکێتی لقی پارێزگاکان دوو نوێنەر دەستنیشان بکات, یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرپشکە لە دەستنیشانکردنی یەکێکیان, لەسەر پێشنیاری نوێنەری لقەکان.
٨- بڕیاردرا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیی ساڵانە بۆ ھەڵبژاردەکانی پارێزگاکانی کوردستان, لەسەر ئاستی پێشکەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان.
٩- داوا لە سەرجەم ناوبژیوانانی کوردستان دەکەین ئامادەکاری بکەن، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی (تیۆری و جەستەیی) بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ ـی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
١٠- تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی نایاب و پلەیەکی کوردستان, لەگەڵ پێشکەشکردنی لیستی ناوی یاریزانان (کشوفات) پێویستە نووسراوی فەرمی لقی تۆپی پێی پارێزگاکانی کوردستان ھاوپێچ بکات.





ئەم هەواڵە 6541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad