English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستیی تونس لەکاتی بەشداریی له ماراسۆن گیانی لەدەست دا
2017-10-09 [06:09 AM]

ZNA- هەولێر


 

"سەلیم شاکر" وەزیری تەندروستیی ٥٦ساڵانی تونس، دوێنێ(٨ی ئۆکتۆبەر) له کاتی راکردن له کێبڕکێیەکی ماراسۆن، بەهۆی جەڵتەی دڵەوه گیانی لەدەست دا.

 

ئەم کێبڕکێیە، ماراسۆنێکی خێرخوازی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی شێرپەنجه بوو و دوای ٥٠٠مەتر راکردن، شاکر تووشی جەڵتەی دڵ هات.

 

وەزیری تەندروستیی تونس دوای گەیاندنی به نەخۆشخانەی سەربازیی پایتەخت، گیانی لەدەست دا.

 

سەلیم شاکر، پێش ماراسۆنەکه که بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بەڕێوەدەچوو و بڕیار بوو پارەکه بۆ دروست کردنی سەنتەرێکی پزیشکیی تایبەت به منداڵانی تووشبوو به شێرپەنجه سەرف بکرێت، وتارێکی پێشکەش کرد.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 15448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad