English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاقیكردنه‌وه‌كانى (IELTS) لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و دوانەخراون
2017-10-12 [03:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى دامەزراوەى بريتش كانسڵ (British Council) ئامادەیی نیشاندا بۆ فراوانکردن و زیادکردنی هەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی هەرێمی کوردستان.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، دواى ئەوەى دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆى ڕیفراندۆمى هەرێمى كوردستان تاقيكردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى کێشەى بۆ دروستبوە، ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى (١١/١٠/٢٠١٧) له‌دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ستافی وەزارەت و نوێنه‌رى بریتش كانسڵ (British Council)  بۆ تاوتوێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى توانستى زمانى ئینگلیزى (IELTS) به‌ڕێوه‌چوو.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕایگه‌یاند: له‌و‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕەتکرایەوە کەبەهۆى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان کێشە بۆ تاقیکردنەوەکانى (IELTS) دروست بووبێت و ئەو دەنگۆیانەش دورن لە ڕاستییەوە، هەروەک جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كە سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانى (IELTS) له‌و كات و شوێنانه‌ى ده‌ستنیشان كراون وه‌ك خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵنیایى كاندیدانى خوێندنى باڵا و خوێندكاران ده‌كه‌ین كه‌ هیچ واده‌یه‌كى تاقیكردنه‌وه‌كان دواناخراوە.

 عه‌باس ئه‌كره‌م ڕاشیگه‌یاند هه‌ر له‌ كۆبونه‌وەکە‌دا بڕیاردرا کە ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیکە له‌گه‌ڵ ستافى بریتش كانسڵ بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی فراوانکردن و زیادکردنی هەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، لەم بارەیەوە دامەزراوەی (British Council) ئامادەیی خۆى نیشان داوە بۆ فروانکردنی زیاتری ئەم تاقیکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad