English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. بزانە ئەم دووانەیە چۆن ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن  
2017-10-15 [06:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئابی و بریتانی ھنسیل دوانەیەکن کە لەئێستادا تەمەنیان ٢٧ ساڵە و یەک جەستەیان ھەیە بەڵام دوو سەریان ھەیە و زۆربەی کارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەرێدەکەن . 

 

بریتانی دەڵێت : وابزانم ئێمە شوفێرێکی باشین و ھەموو کات لەگەڵ یەکتری دەگونجین . 

ھەروەھا باس لەوە دەکات: ئێمە دوو مۆڵەتی شوفێریمان ھەیە و ھەردووکمان بەجیا مۆڵەتمان دەرھێناوە , لەکاتی لێخۆرنیش ئابی کۆنترۆلی بەنزین و ئیستۆپ دەکات و منیش سوکان دەگرم و کۆنترۆلی ئاراستەکان دەکەم.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم دوو خوشکە دوانەیە لە ساڵی ٢٠١٢ کۆلێژیان تەواو کردوە و ئێستا وەک مامۆستا کار دەکەن , ھەروەھا ئەوەی تایبەتە بە ژیانیان ئەوەیە بریتانی ئارەزوو دەکات لە گوند بژیت بەڵام ئابی دەیەوێت لە شاری بژیت و ھەروەھا لە رووی جەستەییەوە بریتانی تەنھا ھەست بە لای راستی جەستەکەیان دەکات و ئابی تەنھا ھەست بەلای چەپە دەکات. 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 31321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad