English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاستۆن مارتن نوێترین بەرهەمی خۆی دەخاتەڕوو
2017-10-17 [10:00 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای بەریتانیی ئاستۆن مارتن، وێنەی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی خستەڕوو کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بیخاتە بازاڕەوە.

 

ئەم بەرهەمە نوێیەی ئاسستۆن مارتن بەناوی "DB11 Volante" یە و بەشێوەیەکی هاوچەرخ بەرهەمهاتووە.

 

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەک داپۆشراوە کە بە هیچ شێوەیەک دەنگی لە نێو ئۆتۆمبێلدا نەبیسترێت.

 

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە نایابترین جۆری پێستی سرووشتی داپۆشراوە، جگە لە بەکارهێنانی باشترین جۆری دار.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە بە پێچەوانەی مۆدێلی پێشوویە، کە ١٢ پستۆن بوو، ئەمجارەیان بزوێنەری "Mercedes-AMG" لەسەر کە هەشت پستۆنە.

 

هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە ٥١٠ ئەسپە و کێشی ئۆتۆمبێلەکە ٢٦ کیلۆگرام لە کێشی مۆدێلی پێشووتر کەمترە.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە هونەرییە، بە بڕی ٢٦٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

 





ئەم هەواڵە 6763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad