English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەروێشکە خراپەکە ، ئاگاداری ئەم ڤایرۆسە بن 
2017-10-25 [03:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


ڤایرۆسێکی نوێی کۆمپیۆتەری لە دوێنێوە لە کیشوەری ئەوروپا دەرکەوتووە و زیانێکی زۆری لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپا داوە . 

ئەم ڤایرۆسە ناوی (کەروێشکە خراپەکەیە) و لەناکاو لەسەر شاشەی ھەندێک لەبەکارھێنەرانی کۆمپیۆتەر دەرکەوتووە و داوای ٣٥٠ دۆلاری بە دراوی بیتکۆین ئەلیکترۆنی کردوە. 

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان , ئامانجی یەکەمی ئەم ڤایرۆسە وڵاتی رووسیا بووە ودواتر وڵاتانی تورکیا و ئۆکرانیا و ئەڵمانیای گرتووتەوە. 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، ئەم ڤایرۆسە زۆربەی ئامێرەکانی دەزگاکانی راگەیاندنی رووسیای کردۆتە ئامانج وەک دامەزراوەی ئەنتەر فاکس و پێگەی ئەلیکترۆنی ڤۆنتانا. 

تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئەوروپا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە و ھەروەھا خەریکی ئەوەن ئەو فۆڵدەرانە بەدەست بێننەوە کە بە ھۆی ڤایرۆسەکە ھاککراون . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 95350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad