هەولێر – ZNA
کەسێک کە ناسنامەی ئاشکرا نەکردووە، کاتژمێرێکی دەستیی بە زیاتر لە ١٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیوە.
کاتژمێرەکە کە وەک گرانبهاترین کاتژمێری "کۆنگراف" سەر بە براندی رۆلێکس دەناسرێت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.
ئەمە بۆ یەکەمجارە کاتژمێرێک بەم نرخە زۆرە بفرۆشرێت و بەهۆیەوە ریکۆردێکی نوێ لەم بوارەوە تۆمارکرا.
کاتژمێرەکە پێشتر لەلایەن دەرهێنەر و ئەکتەری ئەمریکی، پۆل نیۆمان (2008-1925) بەکارهاتووە.
هەر لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا چەند کەرستە و بەرهەمێکی دیکەی گرانبەها فرۆشران.

ئەم هەواڵە 9190جار خوێندراوەتەوە |