English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دایکێک چوار منداڵی خۆی دەکوژێت 
2017-11-21 [04:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
تاوانەکان زۆرن و جۆرەھا تاوان رۆژانە لەسەر تاسەری جیھان ئەنجامدەدەرێت , بەڵام ھەندێکیان جەرگبڕن چونکە قوربانییەکان بە دەستی ئازیزترین کەسیان لەناوچوون . 

 پۆلیسی ژاپۆن رایگەیاند : ئافرەتێک ھاتووتە بنکەی پۆلیس و دانی بەوە داناوە کە چوار منداڵی خۆی کووشتووە و لەنزیک ئەو باڵەخانەیە تێیدا نیشتەجێیە شاردونەتیەوە . 

ئافرەتەکە ناوی مایۆمی سایتۆ یە و لە ئێستادا تەمەنی ٥٣ ساڵە و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٧ بەھۆی خراپی باری دارایی منداڵەکانی خۆی کووشتووە . 

کاتێک سایتۆ رووی لە بنکەی پۆلیس کردوە دانی بەوە داناوە کە لەوەتەی ئەو کارە قێزەوەنەی کردوە ھیچ ھەستی بە ئارامی نەکردوە و دواجاریش بڕیاریداوە دان بەتاوانەکەی دابنێت . 

پۆلیسی ژاپۆنی دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ شوێنی باڵەخانەکە کرد , پاشماوە ھەندێک ئێسک و پرۆسکیان دۆزییەوە کە پێشبینی دەکرێت ھی منداڵەکانی ساتۆ بێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 33526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad