English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاناکان هۆشداری ده‌ده‌ن، نه‌وت له‌ به‌سته‌ڵه‌کی باکوور ده‌رنه‌هێنرێت
2017-11-23 [07:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گرووپێک له‌ 37 زانای وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که‌ توێژینه‌وه‌کانیان سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی کێوی له‌ جه‌مسه‌ری باکوور، له‌نامه‌یه‌کدا داوایان له‌ دوو ئه‌ندامی کۆنگرس کردوه‌ له‌ناوچه‌ی ژیانی گیانداره‌ کێویه‌کان ڕێگا به‌ پشکنین و دامه‌زراوه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز نه‌درێت.

زاناکان و چه‌ند به‌رپرسێکی پێشووی خانه‌نه‌شین له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ماسی و ڕاوه‌ماسی ئه‌لاسکا و ڕووپێوی جێۆلۆجی ئه‌مریکا و خزمه‌تگوزاری ماسی و ژیانی کێوی ئه‌مریکا، له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ سیناتۆر لیز مۆرکۆفسکی له‌ولایه‌تی ئه‌لاسکا و ماریا کانتویل له‌ واشنتن، داوایان کردوه‌ کاری پشکنین بۆ نه‌وت و گاز له‌ناوچه‌ پارێزراوه‌کان "له‌گه‌ڵ خواستی دامه‌زراندنی ناوچه‌ پارێزراوکان ناگوونجێت".

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مۆرکۆفسکی که‌ کۆماریه‌، پرۆژه‌ یاسایه‌کی خسته‌ به‌رده‌م کۆنگرس، له‌وانیه‌ سنووری پشکنین بۆ نه‌وت و گاز دانێت، ئه‌مه‌ش ڕێگا ئه‌دات به‌ بنیاتنانی ڕێگا و ژێرخانی دیکه‌ی پێویست له‌ناو ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌دا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کانیان.

زاناکان ده‌ڵین لێدانی بیر له‌ که‌نار به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سه‌روو بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باکوور بۆ گیانله‌به‌ران و ژینگه‌ زیانبه‌خش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پشتیوانی ژیانی گیانداران ده‌کات وه‌ک ورچی سپی و ورچی بۆر و چه‌ندین گیاندارانی که و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 77260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad