English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەشت گوێدرێژ دەستگیر دەکرێن 
2017-11-28 [08:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەتۆمەتی نانەوەی گێڕەشوێنی و ئازاردانی خەڵکی ھەشت گوێ درێژ دەستگیر دەکرێن , دواتر پۆلیس ئازادیان دەکات . 

ئەو رووداوە لە ویلایەتی ئاتەربەردیشی ھیندی روویداوە بە گووتەی پۆلیس ئەو گوێدرێژانە بۆ ماوەی مانگێک زیانێکی زۆریان بە باخچەی گشتی گەیاندوە . 

جگە لەمەش ئەو گوێدرێژانە ھێرشیان کردۆتە سەر منداڵانی ئەو ناوچەیە و کێشەیەکی زۆریان ناوەتەوە و ئازاری منداڵەکانیان داوە . 

پۆلیس دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک ئەو گوێدرێژانەی دەستگیر کردوە ئامادە نەبوو بەڕەلایان بکات تا ھاتنی خاوەنەکانیان. 

دواتر خاوەنی ئەم گوێدرێژانە لە بنکەی پۆلیس ئامادە بوون و بەڵێنیان دا جارێکی دیکە گوێدرێژەکانیان بەڕەلا نەکەن. 

لەلای خۆشییەوە پۆلیسی ویلایەتی ئاتەر بەردیش رایگەیاند : ئەو چەند رۆژەی گوێدرێژەکان لەلایان دەست بەسەر بوون بە شێوەیەکی زۆرباش مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و رۆژانە خۆراکێکی باشیان پێدراوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 44065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad