ZNA- ھەولێر
ھەندێک جار مرۆڤ کارێکی بچووک دەکات بەڵام پارەیەکی زۆر دەست دەکەوێت و بەتەواوەتی ژیانی ئاسایی ئەو مرۆڤە دەگۆڕێت .
رۆس گیبار ئافرەتێکی ئەمەریکی خەڵکی ناوچەی ئەڤالۆنی ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکیە لەکاتی خاوێنکردنەوەی جانتای سەفەری پیاوەکەی پلیتێکی یانەسیب دەدۆزێتەوە .
کاتێک لەپیاوەکەی دەپرسێت ئەم پلیتە چییە , ئەویش دەڵێت ھاوڕێیکەم بۆی کڕیووم , بەڵام ھیچ نییە چونکە ئەستەمە بیبەینەوە .
رۆس دوای ئەوەی پلیتەکەی دەست دەکەوێت بەدواداچوون بۆ ژمارەی پلیتەکان دەکات و دەردەکەوێت ئەم پلیتە براوەی خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلارییە .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 44734جار خوێندراوەتەوە |