ZNA – ھەولێر
لات سەیر نەبێ ئەوە راستییە , ئەو کۆشکە نرخەکەی تەنھا ١٤ دۆلارە و ملیۆنێرێکی بەریتانی بڕیاریداوە بیفرۆشێت.

ملیۆنێرێکی بەریتانی ئەو کۆشکەی تێیدا دەژی و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری رۆلز رایس تەنھا بە ١٤ دۆلار دەفرۆشێت .
ئەم ملیۆنێرە بەریتانییە بڕیاریداوە کۆشکەکە بە شێوەی یانەسیب بفرۆشێت و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاریداوە چەندین پلیتی یانەسیبی چاپ بکات و بە ئارەزوومەندانی بفرۆشێت و ھەر کەسێکیش چانس یاوەری بوو ئەوا کۆشکەکە و ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەو دەبێت .

جگە لە ئۆتۆمبێلەکە و کۆشکەکە ملیۆنێرە بەریتانیەکە بڕیاریداوە خەڵاتی ٥٠ ھەزار جونەیھی بەو کەسە بدات کە کۆشکەکەی بۆ دەردەچێت .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
ئەم هەواڵە 57445جار خوێندراوەتەوە |