English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر وێنەیەک ھەڕەشەی کوشتن لە شاجوانی عێراق دەکرێت 
2017-12-19 [03:57 AM]

ZNA – ھەولێر 


سارە عیدان شاجوانی ساڵی ٢٠١٧ ی عێراق بەھۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە ھەژماری خۆی لە ئینستیگرام ، ھەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و لە ئێستاشدا خێزانەکەی عێراقییان جێھێشتووە . 

سارە لە میانەی بەشداری کردنی لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون کە لە شاری لاس ڤیگاسی ئەمەریکا بەڕێوەچوو ، وێنەیەکی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل گرت و لەکاتی بڵاو کردنەوەی وێنەکەی لە ئینستگرام نووسی " ئاشتی و خۆشەویستی لەنێوان شاجوانی عێراق و شاجوانی ئیسرائیل". 

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەیەکی زۆر لە سارە گیرا تا کار گەیشتە ئەوەی ھەڕەشەی کوشتنی لێبکرێت , لەبەر ئەمە خێزانی سارە بە ناچاری عێراقییان جێھێشت و روویانکردە ئەمەریکا . 

لەئێستادا سارە لەگەڵ خێزانەکەی لە ئەمەریکا دەژیت ، لەگەڵ ئەوەی شاجوانی عێراقە بەڵام نازانێت دەتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یاخود نا. 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست 
 





ئەم هەواڵە 35719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad