ZNA – ھەولێر
ھەندێک جار بەھۆی یارییەکی گاڵتە ئامێز یاخود بۆ سەلماندنی شتێک مرۆڤ نزیکترین کەسی خۆی لەدەست دەدات و بەدەستی خۆی دەیکوژێت ..
مۆنالیزا پیرێز کچە ھەرزەکارێکی ئەمەریکیە ھاوڕێ کوڕەکەی خۆی کووشتووە, تەنھا لە پێناو بەدەستھێنانی ناوبانگ لەسەر یوتیۆب و سەلماندنی ئەوەی کتێب دەتوانێت گولە رابگرێت .
ووردەکاری ئەو رووداوە بۆ ماوەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کاتێک مۆنالیزا و پیدرۆی ھاوڕی ھەوڵیانداوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر یوتیۆب بڵاوبکەنەوە بەھۆیەوە بیسەلمێنن کە کتێب توانای ھەیە گولە بگەڕێنێتەوە , لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەش مۆنالیزا لە نزیکی نیو مەتر گولەیەک ئاڕاستەی سینگی پیدرۆ دەکات کە کتێبێکی بە سینگی خۆیەوە نابوو , بەڵام کتێبەکە نەیتوانی گولەکە رابگرێت و بووە ھۆی کوژرانی پیدرۆ.
بەھۆی ئەوەی ئەم بیرۆکە سەرشێتانەیە بیرۆکەی ھەردوو ھەرزەکارەکە بووە , دادگای ویلایەتی مینیسۆتا بڕیاریدا مۆنالیزا بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بکرێت و ھەروەھا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە ژێر چاودێری پۆلیس یمێنێتەوە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 45082جار خوێندراوەتەوە |