English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێرسیدسەکەی هێتلەر بۆ فرۆشتنە
2017-12-27 [04:27 AM]

ZNA – هەولێر


ئۆتۆمبێلێکی ئەدۆلف هێتلەر لە جۆری مێرسیدس، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەمریکا بۆ فرۆشتن دەخرێتەڕوو.

 

ئۆتۆمبێلەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە مانگی داهاتوو لە شاری سکۆتسدیل لە ئەریزۆنا لە ئەمریکا دەخرێتەڕوو.

 

ماڵپەڕی "Worldwide Auctioneers" ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئۆتۆمبێلەکە وەک گرنگترین ئۆتۆمبێلی مێژوویی لە جیهاندا دەناسرێت کە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بخرێتەڕوو.

 

ئۆتۆمبێلەکە بەناوی "Mercedes-Benz 770K Grosser Offener Tourenwagen"یە کە لەسەر داوای هێتلەر و شوفێرەکەی ئاریخ کاتمک دروستکراوە.

 

هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە ٢٣٠ ئەسپە و لە تاوەکو ١٦٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا دەبرێت و جامی پێشەوەی گوللـەنەبڕە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلە لە ساڵی ١٩٣٩ بەرهەمهاتووە و هێتلەر وەک ئۆتۆمبێلێکی گرانەبها بۆ پێشوازیکردن لە میوانان و نمایشە سەربازییەکان بەکاریهێناوە.

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 43213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad