English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌به‌ڵگه‌وه‌... نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ موسڵ له‌ژێر ولایه‌تی داعش دایه‌
2018-01-03 [09:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆسیه‌ی نه‌خۆشێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نسا له‌ گه‌ڕه‌كی سوكه‌ر له‌ شاری موسڵ دروشمی "ولایه‌تی نه‌ینه‌وا"ی پێوه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتداریان له‌م شاره‌ به‌كاریان ده‌هێنا.

ده‌سته‌واژه‌ی "ولایه‌تی نه‌ینه‌وا" رێكخراوی داعش له‌بری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌كاری ده‌هێنا هه‌روه‌ك بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌كاری ده‌هێنا.

له‌م دۆسیه‌یه‌ رۆژی چوونی نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 2/1/2018 یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نسا چه‌ندین جار ده‌سته‌واژه‌ی ولایه‌تی نه‌ینه‌وای به‌كارهێناوه‌.

 

به‌غدالیه‌وم





ئەم هەواڵە 2971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad