English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکاتی ھەوکردنی قورگدا ئەم ھەنگاوانە ئەنجام بدە
2018-01-07 [12:01 PM]

هه‌ولێر - ZNA



لە وەرزی زستاندا بەشێک لە خەڵکی توشی ھەوکردنی قورگ دەبن و توانای قسەکردنیان کەم دەبێتەوە لەگەڵیدا ھەست بە ئازار دەکەن، ئەمەش بەھۆی بونی جۆرە ڤایرۆسێکەوەیە کە لە رێگەی سەرماوە توش دەبن، دەتوانرێت بە خواردنەوە گەرمەکان چارەسەری ھەوکردنی قورگ بکرێت.


ماڵپەڕی (express) لە ھەواڵێکیدا رایدەگەیەنێت کە خواردنی دەرمانە کیمیاییەکان بە ھەڕەمەکی و لەخۆوە لەکاتی ھەوکردنی قورگدا سودی تەندروستی نابێت ڕەنگە ببێتەھۆی خراپتربونی قورگ و زیانگەیاندن بە دەنگە ژێکان.


دەتوانرێت لە ماڵەوە بە چەند ڕێگایەکی ئاسان ھەوکردنی قورگ نەمێنێت و چارەسەری پێویست بۆخۆت بکەیت:


- ئەو کاتەی ھەست بە ئازاری قورگ کرد دەتوانیت چا یان قاوە و ئاوی گەرم بخۆیتەوە، بەمەش ئەو جۆرە ڤایرۆسە بەگەرمی لەناو دەچێت.

- خواردنی شلەمەنی گەرم لەجیاتی خواردنە قورس و تیژەکان.

- بەکارھێنانی غەرغەرەی دەم کە سودی ھەیە بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسەی توشی ھەوکردنی قورگ بووە.

- بەڵام ئەگەر ھەوکردنەکە قورس بێت ئەم ڕێگایانە سودی نەبێت دەتوانرێت پێش سەردانکردنی پزیشکی پسپۆڕ دەرمانی ئازار شکێن بخورێت و دواتر چارەسەری پێویست وەربگیرێت.
 





ئەم هەواڵە 5992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad