English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بەردەوام گوڵەبەڕۆژە بخۆیت چی بەسەر جەستەت دێت
2018-01-08 [12:15 PM]

هه‌ولێر - ZNA


گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لە سەرچاوە ڕووەکیە گرنگەکانی پڕۆتین، چونکە ھەر ١٠٠ گرامێک نزیکەی ٢٠.٧٨ گرام پرۆتین و ٥١.٤٦ گرام چەوری و ٢٠ گرام نیشاستە و ٣.٢ پێکھاتەی ئاسنی و ٨.٦ گرام ڕیشاڵی خۆراکی و ٥٨٤ کالۆری تێدایە .

ئەمەش سودە گرنگەکانی گوڵەبەڕۆژەیە:

١-گوڵە بەڕۆژە بڕێکی زۆر زەیت و ترشە چەوی و دژە ئۆکسانی گرنگی تێدایە بەھۆیەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە .


٢-گوڵە بەڕۆژە بڕێکی زۆر پێکھاتەی "فینۆل"ی تێدایە کە وەک دژە ئۆکسان کاردەکات و لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەمانپارێزێت .


٣-زەیتی گوڵە بەرۆژە دژە کەڕووە، ھەربۆیە بە چارەسەرێکی ھەرزانی کەڕووی قاچ دادەنرێت .


٤-سەرچاوەیەکی گرنگی "ستیرۆل"ە کە لە نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ دەمانپارێزێت و ناھێڵێت گرێی شێرپەنجە لە لەشدا بڵاوبێتەوە ،ھەروەھا بەپێی توێژێنەوە دەرکەوتووە ناوکی گوڵەبەڕۆژە و کولەکە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ کەم دەکاتەوە.


٥-پڕۆتین و ڕیشالەکانی ناو گوڵە بەڕۆژە ھەستی تێربوون دەبەخشێت 





ئەم هەواڵە 6322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad