English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فلادیمێر پۆتین سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی سوچێ ده‌كات و كورد به‌شداری ده‌كات
2018-01-13 [05:27 AM]

ZNA - هەولێر


 نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا لە كۆنگرەی جنێف ئاشكرای كرد، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆنگرەی سوچێ ئەنجام بدرێت، سەرۆكی ڕووسیا خۆی سەرپەرشتیی ئەو كۆنگرەیە دەكات و پێی وایە لە رێگەی ئەو كۆنگرەیەوە دەتواندرێت كێشەی سیاسیی سووریا چارەسه‌ر بكات.

 ئیبراھیم برۆ، رایگەیاند، ئێمە توركیا و ڕووسیامان بینیوە و پێمان راگەیاندوون ئەگەر نەتەوەیەكگرتووەكان و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئامادە بن، ئێمە وەكوو ئەنجوومەنی نیشتیمانی ئامادە دەبین.

برۆ وتیشی، رووسیا باسی لەوە كرد كە كۆنگرەی سوچێ بە بێ ئامادەبوونی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد ئەنجامی نابێت و كۆنگرەیەكی سەقەت دەبێت، گوتیشیان كە ئێمە دەزانین ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە ھەموو كۆنگرە نێودەوڵەتییەكان ئامادە دەبێت، بۆیە پێویستە ئەم جارەیش ئامادە بێت، لەبەر ئەوە چاوەڕێی بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین بۆ ئەوەی ئەو كۆنگرەیە شەرعییەتی ھەبێت و ئەوكات ئێمە ئامادە دەبین.

 برۆ گوتیشی، "بڕیارە لە ٢٩ و ٣٠ـی ئەم مانگە كۆنگرەكە بەڕێوە بچێت و سەرۆكی ڕووسیا خۆی سەرپەرشتیی ئەو كۆنگرەیە دەكات و پێی وایە لە رێگەی ئەو كۆنگرەیەوە دەتواندرێت كێشەی سیاسیی سووریا چارە بكات، بۆ ئەوەی پرسی ھەڵبژاردنەكان و دەستوور یەكلا بكرێنەوە و رەوانەی جنێف بكرێن تا بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.

نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لەسووریا لەكۆنگرەی جنێف دەشڵێت، ئەگەر ھیچ كێشەیەكی گەورە لە نێوان توركیا و ڕووسیا دروست نەبێت، لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆنگرەی سوچێ بەڕێوە دەچێت، بۆیە ھەر كاتێك یەكلا بووەوە، ئەوكات ئێمەیش ئامادەكاریی خۆمان دەكەین بۆ بەشداریكردن لەو كۆنگرەیە.

ئەو هەروەها راشیگەیاند، لەو كۆنگرەیەدا ھەزار و٥٠٠ بۆ ٢ھەزار كەس بەشداری دەكەن، بۆیە رژێمی سووریا دەیەوێت ھەندێك كوردی نزیكی خۆی دیاری بكات وەكوو نوێنەری رۆژئاوای كوردستان لە وكۆنگرەیەدا، بەڵام نوێنەری سەرەكیی رۆژئاوای كوردستان، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردە و رێگەیش نادرێت پەیەدە بەشداری لەو كۆنگرەیەدا بكات.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad