English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان ریال جێدەھێلێت و دەبێتە راھێنەری یانەیەکی دیکە 
2018-01-13 [05:38 AM]

ZNA- ھەولێر 



زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توانی لەماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆرترین نازناو لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەست بھێنێت , بەڵام پێدەچێت رۆژە خۆشەکانی زیزۆ لەگەڵ یانەکەی بەرەو کۆتایی بچێت . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی , یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست بەرداری ماسیملیانۆ ئەلیگری راھێنەری یانەکەی بێت و بڕیاریانداوە لە جێگەی ئەو گرێبەست لەگەڵ زێدانی راھێنەری یانەی شاھانە مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بارودۆخی زێدان لە یانەی ریال مەدرید باش نییە , چونکە تارادەیەکی زۆر خولی ئیسپانی لە دەستداوە و ھەروەھا ئەگەر ھاتوو لە قۆناغی داھاتووی چامپیۆنزلیگیش لەبەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان شکست بێنێت ئەوا بێگومان جیگەی لەق دەبێت لە راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان پێشووتر یاریزانی یانەی یۆڤانتس بووە و شارەزاییەکی باشی لە خولی ئیتاڵی ھەیە , لەبەر ئەمە بەرپرسانی خانمە پیرەکە ھیواخوازن زیزۆ ببێتە راھێنەری تیپەکەیان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad