English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌
2018-01-13 [07:49 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ شەممە هەردوو وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق لە بەغدا كۆبوونەوە، ئەمەش بەمەبەستی چارەسەركردنی بابەتی دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی بەنداوەکانی هەرێمی كوردستان.

راگەیاندڕاوێکی بڵاوکردەوە ئەمەش ده‌قەکەیەتی: 

به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره‌(137) ساڵى 2017 كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دكتۆر حه‌يده‌ر عه‌بادى لێژنه‌يه‌كى باڵاى به‌و فه‌رمانه‌ دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هونه‌رييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان, تايبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان, فرِۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه‌ رێككه‌وتى 13/01/2018،  شاندێكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز كه‌ريم شنگالی، وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى كرد.

به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌كه‌شێكى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى كرد، له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لێژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى كوردستانى كرد و سڵاوى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌ياند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه‌ كه‌ له‌بوارى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و ياسا فيدڕالييه‌كان.

هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆسيانه‌ و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه‌.

‌لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كه‌ريم شنگالی سوپاس و پێزانينى خۆى پێڕاگه‌ياندن، بۆ ئه‌و ده‌ستپێِشخه‌رييه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌باره‌ت به‌ چارسه‌ره‌كردنى ئه‌و دۆسيه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌، به‌و شێوه‌ى كه‌ خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ بكات كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان روويانداوه‌.

له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانی، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه‌ سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به‌ رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو و،‌ گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستبوويانه‌ڕوو، ئه‌نجامدا.

له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى كۆك بوون له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه‌ بۆكراودا له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 15/01/2018 له‌ هه‌ولێر، رێككه‌وتن، تا پێكه‌وه‌ كۆنووسێكى گشتگير به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاماده‌بكه‌ن و،‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ پێويستى به‌ بڕيارى حكومه‌تى فيدڕاڵى هه‌يه‌ و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكيانه‌ى كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.





ئەم هەواڵە 4537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad