English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب: كرده‌وه‌كانی عه‌بادی هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانی سه‌دامه‌
2018-01-14 [09:51 AM]

ZNA – هه‌ولێر


پەرلەمانتارێكی عێراق رێكارەكانی حكومەتەكەی عەبادی دژی ھەرێمی كوردستان بە كردەوەكانی سەدام حوسێن، دەچووێنێت.

میسال ئالوسی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی بەغدادئه‌لیه‌ومی راگەیاندووە: "ئەو رێوشوێنانەی حكومەتی عێراق دژی ھەرێمی كوردستان گرتوونەتیەبەر دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، دیكتاتۆریانەن و ھاوشێوەی رێكارەكانی حكومەتەكەی سەدام حوسێن، سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراقن".

ئالوسی، ئاماژە بەوەش دەكات: "چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان ھەولێر و بەغدا پێویستە لەنێو خودی عێراق و بە ئیرادەیەكی راستەقینە بن و  دوور لە دەستێوەردان و نێوەندگیری دەرەكی ھاوشێوەی توركیا".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختیشی كردەوە: "حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی نەبردوونەتە سەر و فشار لە حكومەت و خەڵكی كوردستان دەكات لەپێناو دەستكەوتی سیاسی و ھەڵبژاردن، ئەوەش سەرپێچییەكی ئاشكرای دەستوورە":

ئەوەشی خستووەتەروو: "لە كاتێكدا دەیان دەستپێشخەری نیشتیمانی خراونەتەڕوو، عەیبەیەكی گەورەیە كەسێكی وەك ئەردۆغان، نێوەندگیری بكات. ئەو رێكارانەش كە حكومەتی عێراق دژی كوردستان گرتوونەتیەبەر، ھاوشێوەی رێكاری حكومەتێكی دیكتاتۆرین كە دەیەوێت گەلەكەی زەلیل بێت، ھاوشێوەی كردەوەكانی حكومەتی سەدام حوسێن".

 





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad