English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکرنی سێ پرس کۆدەبێتەوە
2018-01-14 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر


بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە و سێ پرس تاوتوێدەکەن. 

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکەن، بودجە، کاتی هەڵبژاردن و کێشەی نێوان چەند پەرلەمانتارێکی رەوتی سەدر و سوننە. 

عەرەفات کەرەم گوتی: "هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەوە یەکلایی بکەینەوە کە لە دانیشتنی پەرلەماندا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق جێگیربکرێت". 

سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەش سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "کوردستان بەو پڕۆژەیاسایە رازی نییە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگن لەسەر رەتکردنەوە و دەنگنەدان پێی". 





ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad