English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵوێزی ئێران: به‌هاوكاری ئێران قه‌یرانی ریفراندۆمی كوردستان به‌سه‌ر عێراق تێپه‌ڕێندرا
2018-01-14 [11:10 AM]

ZNA – هه‌ولێر


باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕاگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ئەگەر بە دروستی ئیدارە نەدەکرا، دەبووە قەیرانێک بۆ سەر عێراق و قەیرانەکەش بە هاوکاری ئێران تێپەڕێندرا.

 

 
ئاژانسی مێهری ئێرانى بڵاویکردەوە، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "عێراق لە دوو قەیران بە سه‌لامەت تێپەڕبوو، کە یەکیان قەیرانی داعش بوو و به‌هێزی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپای ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی ئێران چارەسەر بوو و ئەوی دیکەشیان قەیرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بوو کە بە ڕۆڵ ‌گێڕانی بەرچاوی ئێران بە دروستی ئیدارە کرا".
 
مەسجدی ئاماژەی بەوەش داوە "پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق بەرەوڕووی کێشە بووەوە، بەڵام بە هۆی پەیوەندیی دێرین و جیدیی ئێمە لە گەڵ کوردەکان ئەو کێشانەش چارەسەر کران و ئێستاش هەوڵ دەدەین هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە بەرەو دانوستان و پەیوەندییەکی تۆکمە هان بدەین".
 
مەسجدی ڕاشیگەیاندووە  "عێراق لە ئێستادا گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ و گرینگ کە هەمان قۆناغی بنیاتنانەوە و داڕشتنەوەی بنەما ئابوورییەکان و پەیوەندییە سیاسییەکانە. بێ شک لەو قۆناغەدا ئێران ڕۆڵێكی بێ هاوتا و گرینگ لەو وڵاتەدا دەگێڕێت".
 
باڵوێزی ئێران  گوتووشیەتی "پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران و عێراق چ لە بابەتی ئاسایش و سەربازی، چ لە بواری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و لەوان ئامادەبوونی زیارەتکارانی چلەی ماتەمەینی حسێنی لە ئاستێکی باشە".
 
ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە هێزە سیاسییەکانى هەرێم ئێرانیان تۆمەتبارکرد بە  هاوکاری سەربازی عێراق لەکاتی هێرشکردنە سەر شاری کەرکوک.




ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad