English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاووڵاتیانی ویلایه‌تی هاوایی به‌هه‌واڵێك تووشی شۆك ده‌بن
2018-01-14 [11:23 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


هاوڵاتیانی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا بە نامە ئاگادارکرانەوە کە بە موشەک هێرشیان دەکرێتە سەر، تا ئەو کاتەی ئاشکرابوو ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە، توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هاوڵاتیانی ویلایەتەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە نامەیەک بۆ موبایلەکانیان چووە کە تیایدا نوسراوە "هاوایی کەوتووەتە ژێر مەترسی موشەکی بالیستییەوە، دەستبەجێ بە شوێن پێگەیەکدا بگەڕێن، ئەمە ڕاهێنان نیە".

ئەو نامەیە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان ویلایەتەکە دروستکرد، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییشدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت خوێندکارانی زانکۆی هاوایی لە ترسدا ڕادەکەن و بەشوێن پەناگەیەکدا دەگەڕێن.

دواتر دەیڤد ئیگۆر سەرۆک شارەوانی ویلایەتەکە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و داوایلێبوردنی لە هاوڵاتیان کرد، وتیشی "کارمەندێک دەستی بە دوگمەیەکی هەڵەدا ناوە و ئەو نامەیە بۆ هاوڵاتیان چووە" هەروەها، بەرپرسانی ویلایەتەکە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تابلۆی سەر شەقامەکانەوە دڵنیاییان بە هاوڵاتیاندا کە ویلایەتەکەیان لە ژێر مەترسی هێرشدا نیە.

هاوکات حکومەتی ئەمریکاش ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ناردنی ئەو نامەیە بۆ هاوڵاتیان دەکرێت. لە کۆتایی جەنگی ساردەوە، ئەمە یەکەمجارە زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ناوکی لە ئەمریکا لێدەدرێت.

 





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad