ZNA- ھەولێر
مارک زۆرگەربێرگ دامەزرێنەری ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تووشی زەرەرێکی زۆر ھات دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەھای پشکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی .
لە چەند رۆژی رابردوو بەھای پشکەکانی فەیس بووک بەرێژەی زیاتر لە ٤% دابەزی ئەمە دابەزینەش بووە ھۆی ئەوەی مارگ زیاتر لە سێ ملیار دۆلار زەرەر بکات .
مارک زۆگەربێرگ خاوەنی لە ١٤% پشکەکانی فەیس بووکە و سەرمایەکەی لە ئێستادا نزیکەی ٧٤ ملیار دۆلارە.
ھۆکار دابەزینی بەھای پشکەکانی فەیسبووک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مارک رایگەیاندبوو , لەماوەی داھاتوو چەند گۆڕانکارییەکی گەورە لە فەیس بووک ئەنجام دەدەن بەشێوەیەک ئەو کاتەی بەکارھێنەر لەسەر فەیس بووک بەسەری دەبات زۆر گرنگ دەبێت , بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە تێچوویەکی زۆر دەوێت , ئەمەش وایکرد بەھار پشکەکانی دابەزێت.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ھاڤ پۆست
ئەم هەواڵە 48133جار خوێندراوەتەوە |