ZNA- ھەولێر
لە ئێستادا لە کۆمەڵگەی خۆمان و کۆمەڵگەکانی دیکەش خەلکێکی زۆر ھەژماری کۆمەڵایەتی سناپ چاپ بەکار دەھێنن , بەڵام ھەندێک جار ئەم ھەژمارانە کارەساتی لێدەکەوێتەوە .
کچە ھەرزەکارێکی بەریتانی تەمەنە ١٧ ساڵ دوای ئەوەی نامەیەکی بەھەڵە بۆ خۆشەویستەکەی دەنێرێت کۆتایی بە ژیانی بەخۆی دەھێنێت .
شارلۆت گی تەمەن ١٧ ساڵ لە یەک کات پەیوەندی لەگەڵ دوو کوڕ ھەبووە , شارلۆت نامەیەک بۆ ھاوڕێیەکەی جاک ھۆرست دەنێرێت کە پێویست بوو بۆ ھاوڕێیەکە دیکەی بنێرێت , لێرەش ناپاکی شارلۆت بۆ جاک دەردەکەوێت کە پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکی دیکە ھەیە .
کاتێک جاک نامەکەی شارلۆتی پێدەگات تووشی شۆک دەبێت کە کچە ھاوڕێیەکەی ناپاکی لەگەڵ دەکات , لەبەر ئەمە ھەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ دەبڕێنێت .
ھەرچەندە شارلۆت زۆر ھەوڵدەدات نێوانی خۆی لەگەڵ جاک چاکبکاتەوە , بەڵام جاک لە ناپاکییەکەی نابورێت و کۆتایی بە پەیوەندییەکە دەھێنێت .
شارلۆت وەک ھەست کردن بە تاوانێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت لەرێگەی خواردنی رێژەیەکی زۆر لە مادەی ھۆشبەر لە جۆری کۆکایین و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت .
ی. ا
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 49153جار خوێندراوەتەوە |