ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە پەیوەندی خۆشەویستی بۆ ئەوە بونیات دەنرێت بۆ ئەوەی کەسەکان دڵخۆش بکات , بەلام ھەندێک جار کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە .
کوڕێکی ئەمەریکی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور بە ناوی دەیڤید ئەیزنھاوەر تەمەن ٢٠ ساڵ خۆشەویستەکەی خۆی کوشتووە کە ناوی نیکۆل لۆڤیل بوو و تەمەنی تەنھا ١٣ ساڵ بوو .
کوڕەکەی لە ماڵی خۆی لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور خۆشەویستەکەی خۆی بە چەقۆ کووشتووە و دواتریش تەرمەکەی لەسەر شەقام فڕێداوە.
لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەم کوڕ و کچە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکتریان ناسیووە و دواتر بوونەتە خۆشەویستی یەکتری بەڵام دواتر کوڕەکە کچەکەی کووشتووە .
لە لێکۆلێنەوەکان کوڕەکە دانی بە تاوانەکەی داناوە و گووتوویەتی : ترسم ھەبوو نیکۆل ئەو پەیوەندییە لەلای خەڵکی بدرکێنێ و تووشی کێشە ببم (لە یاسای ئەمەریکا ھەرکەسێک تەمەنی سەرووی ١٨ ساڵ بێت و پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دابنێت و سەرجێی لەگەڵ بکات بە تاوانبار ھەژمار دەکرێت و زیندانی دەکرێت).


ی.ا
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 59083جار خوێندراوەتەوە |