English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ... تاج مەحەل مەترسییەکی گەورەی لەسەرە
2018-02-12 [05:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


تاج مەحەل یەکێکە لە حەفت شوێنەوارە سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان و ساڵانە خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن بەمەبەستی بینینی و داھاتێکی زۆریشی بۆ وڵاتی ھیند ھەیە, بەڵام لە ئێستادا ئەم شوێنە مەترسی لەسەرە. 

لە ئێستادا شوێنەواری تاج مەحەل ھەڕەشەیە لەسەرە بەھۆی دووکەڵی ئەو کارگانە لەو ناوچەیە کار دەکەن بەجۆرێک رەنگی بیناکە لە سپییەوە گۆڕاوە بۆ زەرد . 

لەلایەن خۆیانە کۆمەڵێک لە دادوەرانی ھیندستان داوایان لە حکومەت کردوە ھەوڵی زیاتر بدات بۆ پاراستنی ئەم شوێنەوارە گرنگە , چونکە خاوەن کارگەکان ھیچ گرنگی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە نادەن و ئەمەش بووتە مەترسییەکی گەورە  بۆ سەر تاج مەحەل . 

شوێنەواری تاج مەحەل لەلایەن شای مەغۆلی شا جاھان لە ساڵی ١٦٣١ بۆ خێزانەکەی دروست کراوە کە لەکاتی لەدایک بوون منداڵەکەیان گیانی لەدەستدا , شا جاھان ئەم خێزانەی کە ناوی (ممتاز مەحەل) زۆر خۆشدەویست وبڕیاریدا ئەم شوێنەی بکرێتەگۆڕی خێزانەکەی . 

ساڵانە بەسەدەھا ھەزار کەس لەسەرتاسەری جیھان سەردانی ئەم شوێنە دەکەن و لەنێوشیاندا کەسایەتیە ناودارەکان و و شازادەکان و ھونەرمەندە بەناوبانگەکان . 

s

 

s

 

s

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / ھاڤ پۆست 
 





ئەم هەواڵە 38974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad