ZNA – هەولێر
ئۆتۆمبێلی "Owl" کە لەلایەن کۆمپانیای "Aspark" بەرهەمهاتووە، ژمارەی پێوانەیی لە رووی خێراییەوە تۆمارکرد.
ئەم ئۆتۆمبێلە لە ماوەی ١.٩٢ خولەکدا خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کم لە یەک کاتژمێردا.
بەم ریکۆردە ئەم بەرهەمە دەبێتە خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا.
ئەم ئۆتۆمبێلە یەکەم مۆدێلی لە ساڵی ٢٠١٧ـدا بەرهەمهات کە هێزی بزوێنەرەکەی ٤٣٥ ئەسپ بوو، بەڵام هێزی بزوێنەری ئەمجارەی هەزار ئەسپە.
ئەم هەواڵە 79204جار خوێندراوەتەوە |