ZNA- ھەولێر
ھەریەکێک لە ئێمە خەون بەوە دەبینێت کە کارێکی باشی دەستکەوێت و لەرێگەی ئەم کارەوە خەونەکانی بھێنێتە دی , ئەم خەونەش لە لای سۆفی ھاردی ھاتووتە دی ..
سۆفی ھاردی کچێکی تەمەن ٢٩ ساڵەی بەریتانی و کارێک دەکات کە خۆشترین و ئاسانترین کارە لە جیھان .
سۆفی لەگەڵ رێکخراوی (Weight Watchers) کار دەکات و کارەکەش بریتیە لە گەڕان بەسەر چێشتخانەکانی بەریتانیا بۆ تامکردنی خواردنەکانیان و دیاری کردنی ئایا خواردنەکە تەندروست یاخود نا .
دوای سەردانی کردنی چێشتخانەکە سۆفی راپۆرتێک دەربارەی جۆری خواردنەکان بۆ رێکخراوەکەی بەرز دەکاتەوە و مانگانەش داھاتێکی باشی دەستکەوێت .

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 49861جار خوێندراوەتەوە |