ZNA- ھەولێر
کۆمەڵێک لە زانایانی گەردوونناسی ئاماژە بەوە دەدەن کە جۆرە ژیانێک لەسەر ھەسارەی مەریخ ھەیە .
زانایان باس لەوەدەکەن جۆرە بەکتریایەکیان لە ووشکترین ناوچەی سەر زەوی دۆزیووەتەوە .
زانایان جۆرە بەکتریایەکی زۆر وردیان لەناوچەی ئەتاکامای بیابانی شیللی دۆزیووەتەوە و ئەمەش کلیلی دۆزیوەنەوەی ژیانی بەکتریایە لەسەر ھەسارە مەریخ , چونکە ئەم بەکتریایانە لە شوێنێکی دیکە ھاتوون و ماوەی ھەزارەھا ساڵە بەرگەی ووشکی ناوچەکەیان گرتووە .
لەمبارەیەوە شۆلز ماکۆتش زانای فەلەکناس لە زانکۆی واشنتۆن رایگەیاند : دوای ئەم دۆزیوونەوەیە بۆ مان روون دەبێتەوە کە پێدەچێت ژیان لەسەر مەریخ ھەبێت و چەندین ساڵە بەکتریایەکان لەژێر خاکەکەی دەژین .
بیابانی ئەتەکاما لە شیللی گرنگترین تاقیگەی زانایانە بۆ تێگەیشتن لە ژیانی سەر ھەسارەی مەریخ , چونکە خۆڵی ھەردوو ناوچە زۆر لە یەکتری نزیکن .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 58528جار خوێندراوەتەوە |