English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەک لەسەر لیونێل میسی 
2018-03-05 [07:57 AM]

ZNA- ھەولێر


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رۆژ لە دوای ئاستێکی بەرزتر پێشکەش دەکات و یارمەتی تیپەکەی دەدات لە بەدەستھێنانی نازناوی زیاتر . 

لیونێل میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین تا ئێستا ٧٤٧ یاری ئەنجامداوە و توانیوویەتی ٦٠٠ گۆڵ تۆمار بکات . 

میسی لەسەرجەم یارییەکان توانیوویەتی  ٢٩٠ پاسی یەکلاکەرەوەبداتە ھاوڕێکانی و ئەوانیش گۆڵیان تۆمار کردوە . 

میسی ٣٠ نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدەستھێناوە , جگە لەمەش میسی لە کۆی ٦٠٠ گۆڵەکە ٤٤ ھاتریکی ھەیە . 

میسی لە ژیانی وەرزشی خۆی پێنج جار بووتە باشترین یاریزانی جیھان و بالۆن دۆڕی بەدەستھێناوە و چوار پێڵاوی ئالتۆنیش وەک گۆڵکاری خولە ئەوروپیەکان بەدەستھێناوە . 

ھەروەھا میسی لەپلەی یەکەمی ئەو یاریزانانە دێت کە توانیوویەتی لە یەک ساڵ زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات بە تۆمارکردنی ٩٣ گۆڵ لەیەک ساڵ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 15337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad